چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی بوون بە پوولی فەرمی لە بەلژیکا 

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

شێوەکارو هونەرمەندی کورد حوسێن کاکەیی پسپۆڕو ئەکادیمی و شارەزا لە هونەری شێوەکاری و و کەلتووری کوردی و کەڵچەری لە نێوەڕاستی ساڵانی هەشتاکاوە لە تاراوگەی غوربەت دەژیت لە شاری غێنت ، بەلژیکا ، گواستەوەی کارو پیشەو ئەزموونەکانی لە کوردستانەوە بەرەو هەندەران و جێگیر بوونی لەو شارە و درێژە پێدانی کارو چالاکییەکانی لەنێو گەلەری و مۆڵ و هۆڵ و قوتابخانە تایبەتیەکان و کاستێڵەکان و هاوبەشییەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی بەلژیکی و ووڵاتانی تر و دەست بردن بۆ توێژینەوەو خوێندن و ئەکادیمیای گرافیكی و ، قووڵ بونەوە لە نێو وانە تایبەتەکان و گەڕان بەدوای نهێنیە تایبەتمەندەکانی هونەری گرافیکی و شێوەکاری و قوتابخانەکان ، بەشدار بویەکی زیندووی گۆڕەپانی هونەری یە لە ووڵاتی بەلژیکا ، بێگومان لە وولاتانی تری ئەوروپی و عەرەبی پێگەو بەشداربویەکی ڕاستەوخۆ بووە ، خاوەن سەدان تابلۆی پڕ لە تراژیدیاو بەسەرهات و مێژووی میلەتەکەی خۆیەتی ، ئەمانە بە و ڕێبازو قوتابخانانەی کە هەرجارەی نوێ بونەوەیەك و تازەگەریەکی نوێ خستۆتەوە لەکارە هونەریەکانیدا .
هونەرمەند کاکەیی سەبارەت بەو چاپ کردن و بەفەرمی ناسینی کارە هونەییەکانی لە سەر پوولی فەرمی بەلژیکی کە لە وەزارەتی پۆستە ناسراوو بڵاو کرایەوە ووتی : لەڕاستیدا ئەو بیرۆکەیە شەش ساڵ بەرلەئەمڕۆ کراوە لەبەلجیکا ئەو دەرفەتە فەراهەم کراوە..بۆ..ئەوەی بتەوێت مۆرکێک کەسایەتی تایبەت بەخۆت بدەیتە پوول لەڕێگای پۆستی فەرمی بەلجیکاوە…منیش،سێ تابلۆم هەڵبژارد لە کەڤاڵە هونەرییەکانم و پەیوەندیم بە پۆستەوە کردو گرتەی تابلۆکانم،نارد..ئەوانیش بەجوانترین شێوە بەئەنجامیان گەیاند..بەپوولی پریۆر کەنرخی هەرپوولێک بەرانبەر بەیەک یۆرۆ نرخ وقیمەتی هەیە .پوولێک..چ..وێنەی گوڵێک بێت،یاخود تابلۆیەک هەمان بەهای هەیە…بۆناردن…لەڕێگای پۆستەوە،لەم..ووڵاتە…مەرج…نییە..تەنها..وێنەی…پاشا…یاخود دیمەنی مێژوویی لەسەرپوول بێت…لای..خۆمان ڕەنگە ئەوشتە نامۆبێت و بخرێتە،سەرپوول .
ئەو بەدەست هێنانە هونەرییەی هونەرمەندی شێوەکار حوسێن کاکەیی کارێکی گرنگ و پێزانینو بەدیدە گرتنە لە ڕێڕەوی هونەری شێوەکارو کەلتووری کوردیدا ، وە ناسینی ناسراوێتی کورد لە نێو وەزارەت بەردەستەی خەڵک لە ئاڵوگۆڕکێ پێ کردنی پۆستەو پوول ..
شێوەکار کاکەیی سەبارەت بە دوا هەنگاوە هونەرییەکانی وە پلانەکانی داهاتووی ووتی : لە ئێستادا پرۆژەیەکی تایبەتیم بەدەستەوەیە وەکو..کاکەییەک…ناووەکانی..خودا..ئەبێ..بنووسم ئەویش.. ٩٩تابلۆی..خۆشنووسییە..بەخەت..وستایلی..جەلی..ثولوث….هەرچەند ڕەنگە..لای..موسڵمانەکان..بە..کافر..لەقەڵەم..دراووین….بەڵام…بڕیاروایە..لەماوەی..سێ..مانگ..هەرنەبێت..ڕۆژی…دانەیەکی… تەواووبکەم لە ئێستادا پڕۆژەیەکی تایبەتیم..بەدەستەوە،،هەیە….وەکو..کاکەییەک…ناووەکانی..خودا..ئەبێ..بنووسم…ئەویش..99تابلۆی..خۆشنووسییە..بەخەت..وستایلی..جەلی..ثولوث….هەرچەندە.ڕەنگە..لای..موسڵمانەکان..بە..کافر..لەقەڵەم..دراووین….بەڵام…بڕیاروایە..لەماوەی..سێ..مانگ..هەرنەبێت..ڕۆژی…دانەیەکی…تەواووبکەم .

ڕەنگە بە دڵت بن