کات راستەقینە نییە: هەموو شتێک لە یەک کاتدا ڕوو دەدات وە ژیان دارێژراوە 

داڤان یحیا خەلیل

زۆر جار بە شەو کە دونیا تاریک ئەبێ بە دیار ئاسمان دادەنیشم سەیر دەکەم وە بیر ئەکەمەوە ئەلێم باشە ئەم هەموو هەسارەیە بە چاوی خۆم ئەبینم وە بە ملیۆنەهاش کەوتوونەتە ئەو بەر و ئەو بەر، یەکسەرە پرسیار بۆ من دروست ئەبێ ئەلێم باشە تۆ بلێی ژیانی تر نەبێ لە سەر ئەم هەموو هەسارە کە هەر هەموویان شێوازیان زۆر لە یەکتر ئەجن، یا خود بەس مرۆڤ لە سەر هەسارەیی زەوی هەیە تۆ بلێ ئەم ژیانە دارێژراو نەبێ وە ئەم کاتانەش هەمووی دروست کراو بێت.؟

وا بزانم زۆر لە ئێوە رووبەرووی ئەوە بونەوەتەوە یاخود برواتان بەوە هەیە کە هەر مرۆڤێک لە دایك ئەبێ زۆرێک لە کارەکانی بۆ دیاری کراوەیە لەم ژیانەدا کە چۆن بژی، وا بزانم کەمێک هەست ئەکەی کە ئەم ژیانەش هەڵبژاردراوە کە جۆن مامەلەی لەگەل بکەیت و بە چ رێگاێکدا تێبپەریت لە سەرەتای دایک بوون تا کۆتایی ژیانت واتە مردن🔚🖤

بەلام ئایا جۆن ئەیدۆزیتەوە کە ئەم ژیانە هەلبژاردراوە ئەمە ئەکەوێتە سەر خودی خۆت کە لێکدانەوەێکی فیزیایی بۆ بکەی بۆت رۆن ببێتەوە کە بۆ لە سەر ئەم رێگایەی ژیانیت یاخود بیردۆزی ژیان ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ژیان دەتوانێت بوونی هەبێت.!

لەوانەیە هندێک لە ئێوە بلێن ئەی بۆ کات هەیە،؟ بەلێ کات هەیە شەو و رۆژ لێک جیاکراون بەلام ئەمانە دوو شتی جیاوازن هەریەکە بیردۆزێکی تایبەتی خۆی هەیە ئەمە داهێنانێکی ئادەمیزادە وە واقعی نیە یاخود دروست نیە ئەم( کات)دانانە تەنها بۆ مرۆڤەکان دروست کراوە بۆ ئەوەی رابردو و داهاتوو لێک جیابکرێنەوە وە بیرکردنەوەێکی دروست کراوی مرۆڤەکانە، ئەگەر نا لە راستیدا هەموو شتێک لە یەک کاتا رووئەدەن وە هیچ شتێک لە یاساکانی فیزیادا نییە کە بێمان بلێت دەبێت بەو ئاراستەیە بەرەو پێشەوە بڕوات کە ئێمە دەیزانین.

ئەو بیردۆزەش لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاینەوە پشتگیری لێکراوە دەلێت: بۆشایی و کات بەشێکە لە پێکهاتەیەکی چوار ڕەهەندی کە هەموو شتێک کە ڕووی داوە لە کاتی بۆشاییدا تەنسی تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها ئەو ڕێگە بە هەموو شتێک دەدات کە “ڕاستەقینە” بێت بەو مانایەی کە ڕابردووە، و تەنانەت داهاتووش، هێشتا لە کاتی بۆشاییدا هەن ، هەموو شتێک وەک ئێستا بە یەکسانی گرینگ دەکات.

لە هەمان کات دا ووتەیەکی ئەڵبێری ئەنشتاین هەیە زۆر لەم بابەتە ئەچێ کە دەڵێت:
“هەموو شتێک وزەیە وە ئەوە هەمو ئەوەیە کە هەیە. فەرکوێنسی ئەو راستەیەی یەکبخە کە دەتەوێت، تۆ ناتوانیت هیچ بکەیت تەنها ئەو راستیەیی بەدەست دەهێنیت. بە هیچ جۆرێکی تر نابێت.ئەمە فەلسەفە نیە بەڵک فیزیایە.”

لە کۆتاییدا پرسیار لە خۆت بکە کاتێک ئەو هەموو هەسارەیە هەیە ئایا ژیانی تێدایە؟ ئایا ژیان تەنها لەم هەسارەیەدا کە ناو ناوە زەوی بونی هەیە ؟
وەڵامەکە زۆر سادەیە، لە هەموو هەسارەیەکدا ژیان هەیە، بەڵام ژیانێکی دارێژراو بەبێ کات کە هەموو شتێک لە یەک ئەچێ.!

ڕەنگە بە دڵت بن