علی جمال
یانەی دانکورد لە لایەن چوار کورد لە دانیمارک دامەزراوە ئەوانیش کاک بژار سعید و کاک لوقمان و کاک هۆگر و کاک سەرهاد ،یانەی دانکورد لەو تەمەنە کورتەدا توانیویەتی لە ووڵلاتی دانیمارک ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکا سەربکەوێت بۆ ڕیزی پلە سێ کانی دانیمارک ٠
هەربۆیە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ بەڕێز بژار سعید دەستەی دامەزرێنەری یانەی دانکورد و
بەرپرسی هەموو وەرزشی دانیمارک لە دیاسپۆرا و بەرپرسی دارایی دانکورد کرد سەبارەت بە ئاستی دانکورد و ئامانج لە دامەزراندنی یانەکە و چەندین بابەتی دیکە :.ا
یانەی دانکورد کەی دامەزراوە؟
یانەی دانکورد فودبۆلد کلوب لەساڵی ٢٠١٨ لە ووڵاتی دانیمارک لە شاری کۆپنهاگن دامەزراوە توانیویەتی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە دەوری خۆیی کۆبکاتەوە ٠
هەنگاوەکانی سەرکەوتنی دانکورد چۆن بوو ؟
یانەی دانکورد وەک لە سەرەتادا لەڕیزی یانە پلە پێنجەکان بەشداریمان کرد وە بە ئاستێکی زۆر باش دەربکەوین لەو تەمەنە کورتەدا لەساڵی ٢٠٢١ سەربکەوین بۆڕیزی یانە پلە چوارەکان بەڵام لە سەرەتایی خولەکەدا چەند خاڵێکی گرنگ لەدەست بدەین پاشان بە هەوڵی دەستەی ڕاهێنەر و یاریزانەکانمان توانیمان خاڵە لاوازەکانی یانەکە و کێشەکان جارەسەربکەین زۆر بەباشی خۆمان ئامادەبکەین بۆیاریەکان توانیمان سەربکەوین لە کۆتا یاریشمان لەخولەکە بەرامبەر یانەی پان بوو کە بەئەنجامێکی گەورە و ٥ بە ٢ لێیان ببەینەوە هەروەها خۆمان ئامادە دەکەین بۆ وەرزی ئەمساڵ کە ڕیز ی پلە سێ کان یاری دەکەین٠
لۆگۆی یانەکە گوزارشت لە چی دەکات؟
لۆگۆیی یانەکەمان بەئاڵای پیرۆزی کورستان نەخشاندوە چونکە یانەکەمان یاریزانی هەرچوار پارچەی کوردستانی تێدایە هیج جیاوازیەک ناکرێ دانکورد بۆ هەموو کوردێکە٠
ئایا دەستەی ڕاهێنەر و یاریزانان کوردن ؟
یانەی دانکورد ڕاهێنەرەکانی کوردن و لە چوار کەس پێکهاتوون ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکەین هەروەها یاریزانەکانمان لە %٨٠ ی یاریزانی کوردن جگەلە گۆڵچیەکەمان کە خەڵکی ووڵاتی چیلیە و باشترین یاریزانی یانەکەمان خەڵکی ووڵاتی کرواتیایە و لەهێڵی ناوڕاست یاری دەکات٠
ئایا ئامانج لە دامەزراندنی یانەی دانکورد چیە ؟ ئاستەنگەکان چی بوون ؟
ئامانجی ئێمە بەڕاستی کوردایەتییە کەلە پێش هەموو شتێکە بۆ ئێمە وەناساندنی کورد ئەوەش بابڵێم کە ئێستا کەس نیە کورد نەنانسێت ئەوە ڕاستیەکە دەبیت هەموو کەسێک بزانێت ئێمە کە یانەیەکی کوردیمان دامەزراندوە لە ووڵاتی دانیمارک پێشتر یانەی کوردی لەو شارە نەبووە ،هەربۆیە زۆر لەمێژە لە هەوڵی ئەوەدابووین یانەیەکی کوردی دابمەزرێنین بەڵام بەهۆیی نەبوونی دەرفەت و نەبوونی یاریزان یەکێک لەهۆکارە سەرکیەکە نەبوونی یارمەتی و هاوکاری بوو زۆر قورس بوو بۆ ئێمە یانەیەک دابمەزرێنین بەڵام ئێمە هەرگیز کۆلمان نەدا وتمان هەرچۆنێک بێت دەبێت ئەوکارە بکەین ،هەرباجێکیشمان دابی لەو کارە پەشیمان نابینەو ە ٠
لە ووڵاتی دانیمارک یاخود ووڵاتانی ئەوروپا کەمێک زەحمەتە یانەیەک دابمەزرێنیت چونکە ڕێکارەکان قورسن دەبیت دان بەیانەکە بنرێت لە لایەن ووڵاتی دانیمارک وە و بەفەرمی بناسرێت هەربۆیە گرفتەکانمان زۆر بوون لەسەرەتادا ئەوەش ناشارمەوە کە هەموو ئەرکەکان لە ڕووی خەرجی و دابین کردنی پارە هەموو لەگیرفانی خۆمان بوو هەروەها بەهاوکاری چەندین کوردی دڵسۆز توانیمان یانەی دانکورد دابمەزرێنین ٠
ئایا دانکورد تەنها خۆی لەیاری تۆپی پێدا دەبینێتەوە یاخود گرنگی بەیاریە وەرزشیەکانی تریش داوە ؟
لە کاتی ئێستادا تەنها تیپی تۆپی پێ مان هەیە بەڵام ئێمە وەک دەستەی دامەزرێنەران بیرمان لەوە کردۆتەوە گرنگی بەهەموو یاریە وەرزشیەکان بدەین و لە پلانماندایە بۆ وەرزی ئەمساڵ دوو یاری وەرزشی تر دابمەزرێنین یەکەمیان بریتیە لە یاری زۆران بازی کەناسراوە بە مساڕەعە چەند کوردێک هەن کە زۆر پرۆفیشناڵن دانیشتوی ووڵاتی دانیمارک ن وە دووهەمیان یاری کیک بۆکس کە یاری زانی زۆر باش هەن ئەمساڵ لەو دوویاریە بەشداری دەکەین وەک دانکورد بەڵام هەندێک گرفت هەیە کە ئەویش چارەسەردەکەین لەڕووی شوێنەوە کەمێک ئاستەنگمان بۆدروست بووە ، ئەوەی گرنگە کە ئێمە بۆ وەرزی ئەمساڵ بەشداری دەکەین بە هیوای ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکەین دڵی هاندەران و کورد خۆش بکەین ئەنجامێکی نمونەی و زۆرباش بەدەست بهێنین٠
ئایا یانەی دانکورد هیچ لایەنێک یاخو د کەسێک هەبووە دژایەتیتان بکات ؟
بەڵێ ئێمە وەک یانەی دانکورد زۆر کەس هەبووە دژایەتی کردوین و پلانانی زۆریان دانابوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی یانەکە نمونە کەسایەتیەک هەبوو زۆر هەوڵی ئەوەی دەیا کە تیپەکە تێک بدات و یاریزانەکانمان ببات بە هەموو شێوەیەک دژایەتی دەکردین بەڵام نەیتوانی ئەو پلانەی کەهەیی بوو سەربگرێ چونکە هەموو ئەو یاریزانە کوردانەی کەلەڕیزی یانەکەمان یاری دەکەن بەدڵ و بەگیان یاری بۆ دانکورد دەکەن هەموو ئامانجیان سەرکەوتنی یانەکەیە تا مێژوویەکی جوان بۆ خۆیان و یانەکە بنوسنەوە٠
ئایا سپۆنسەرەکانی دانکورد کێن ؟
ئەوانەی سپۆنسەری دانکورد دەکەن بەدڵنیاییەوە هەموو کوردن یارمەتی و هاوکارمانن لەوانە
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە یارمەتیدەرێکی زۆر زۆر باشە بۆئێمە هەروەها کوردێکیش کە خەڵکی باکوری کوردستانە و دووکانی دەلاکی هەیە وە کوردێکی تریش کە دووکانی پیتزای هەیە کە یارمەتی دەرێکی زۆر باشمانە لە ڕووی سپۆنسەری کردنمانەوە ، بەڕاستی کەسی تریش زۆرن کە هاوکارمانن ئەوەی گرنگە بیڵێم هەموو ئەوانەی کە هاوکارمانن هەموو کوردن هەمووان خەمخۆری یانەی دانکوردن ٠
چۆن خۆتان ئامادە کردوە بۆ وەرزی ئەمساڵ ؟
بۆ یاریەکانی وەرزی ئەمساڵ زۆر بەباشی خۆمان ئامادە کردوە ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین بۆ سەرکەوتنی دانکورد ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە ،بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین یەک ڕێگامان لە پێشە ئەویش سەرکەوتنە ،لێرەوە هەوادارانمان دڵنیا دەکەینەوە کە وەرزی داهاتوو لە ڕیزی پلە دووەکان یاری دەکەین ، یەکێک لە خاڵە گرنگەکان وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی ئەمساڵ لە هەوڵی ئەوەداین کە دوو بۆ سێ یاریزانی ئاست بەرز بگوازینەوە بۆ ڕیزی یانەکەمان کە زۆر پێویستە بە هێز کردنی تیپەکە و هەروەها لەگەڵ ڕاهێنەرێک کە بەنیازین لەدەرەوەی دانیمارک گرێبەستی لەگەڵ بکەین ئەویش لە پێناوی باشتر کردنی ئاستی یانەکەمان و هەنگاو نان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر و بەدەست هێنانی ئەنجامی زۆر باش بۆ یانەی دانکورد ٠