دوێێ ئێوارە بۆریس جۆنسن. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی کە پێشتر وەزیری فێرکردن بووە ،بە وەزیری دارایی دەستنیشانکرد
ڕۆژی سێ شەممەوەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەتی جۆنسن ڕاگەیاند و دوای چەند کاتژمێرک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زاهاوی بە ڕەگەز کورد دەستنیشان کرد
لەمبارەوە نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند شاژنە ئیلیزابێس بڕیار دانانی نەدیم زەهاوی وەک وەزیری دارایی پەسەند کرد
نەدیم زەهاوی کێیە ؟ لەچ شارێکی ژییاوە ؟
زەهاوی لە 2ی مانگی شەشی ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە.
لە تەمەنی 9 ساڵییەوە چووەتە بەریتانیا.
بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کیمیا هەیە.
لە هەڵبژاردنی 2017 وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
لە 9ی مانگی دوانزەی 2018 وەک یاریدەدەری وەزیری و وەزیری فێرکردنی بەریتانیا دەستنیشانکراوە
نەدیم زەهاوی خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە
س.ح