کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی ساز دەکات 

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئاگاداری ئەندامانیان دەکاتەوە، کە لەڕێی پڕۆگرامی zoomەوە، دووەمین وێبناری زنجیرە کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ چەند کەسایەتییەک ساز دەکات و داوا دەکەن، کە لە کاتی دیاریکراودا بەشدار بن.
 
دەقی بانگهێشتەکە:
بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەین بۆ دووەمین وێبیناری (زنجیرەی کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی)، کە لەڕێی پڕۆگرامی (Zoom) سازدەکرێت  بۆ هەریک لە بەڕێزان  :
١- مامۆستا بەختیار زەنگەنە، لە بواری ئینتیمای تاک لە کۆمەڵگە
٢- خاتوو خانزاد سەعدی عەلی، لە بواری راگەیاندن و سۆشیال میدیا 
٣- دکتۆر ئاسۆ  پیرۆتی، لە بواری ئینتیمای نیشتیمانی تاکی کورد لە هەندەران
٤- خاتوو هەوارخان لە بواری پەروەردەی خێزان بۆ ئینتیمای نەتەوەیی

 ڕۆژ : شەممە
بەروار : 16.07.2022
کات :
19:00 بەکاتی لەندەن
20:00 بەکاتی ئەوروپا
21:00 بەکاتی کوردستان
 
 
تکایە پڕۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا
ئەمەی خوارەوەش لینکی تایبەت بە بەشداربوونی وێبینارەکەیە
 
 
لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

ڕەنگە بە دڵت بن