ئەڵمانیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کەمپی هونەر شێوەکاری Art Camp لە شاری کریفێلد دەکەن
ڕۆژی هەینی بەرواری 22.07.2022 شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێک هاتبوون لە هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ڕاگەیاندن لەگەڵ گژاڵ دەروێش ئەندامی کۆمیتەی گشتی و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دوسلدۆرف بەشداری مەراسیمی کردنەوەی کەمپی هونەری شێوەکاری Art Camp لەشاری کریفێلد دەکەن
لە دوو ساڵی بەردەوام ئەم چالاکیە و بەم شێوەیە بەردەوامی ھەیە ، بەتایبەت دوای بڵاوبونەوی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 و ڕێککارەکانی داخستن لە دووساڵی ڕابردوو ، لە هەمان شوێن و بەرواردا پێشەنگایی هونەری بۆ چەندین هونەرمەند کە بە کەمپی هونەری شێوەکار Art Camp ناسراوە کرایەوە ، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی ڕەوەندی کوردی بەشداری کارەیان هەبووە
ئەم پێشەنگا شێوەکارییە لە سەر تاسەری وڵاتانی ئەوروپا هونەرمەندان بەشدارن و پار ساڵ نزیکەی 40 هونەمەندی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە تابلۆکانیان پێشەنگاکەیان زیاتر فراوان کردبوو ،ئەم ساڵ ژمارەی هونەمەندانی کورد زۆر زیاتر بوون و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ئەوروپا بەشدار ئەم مەراسیمە هونەرییان کردووە