دیدارێک لەگەڵ باڵوێز جۆن بوڵتۆن

رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی دا بۆ ناساندنی کۆنفیدراسیۆن و تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان،
لەگەڵ باڵوێز جۆن بۆڵتۆن، کە پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و هەروەها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بوە، کۆبوویەوە.
لەو دیدارەدا گرینگی و بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا تیشکیان خرایەسەرو چڕتر کردنی ئەو پێوەندیانە بە قازانجی سەقامگیری و تەناهی لە کۆی رۆژهەڵاتی نێوەراست لێکدرایەوە.
مستەر کورد سپاسی پشتیوانییەکانی باڵوێز بۆڵتۆنی لە دۆزی کوردستان کردو لەم باروە رایگەیاند کە ناوبراو دەنگێکی کاراو بەهێزە بۆ داکۆکی لە دادپەروەری و ئازدی و هیوای خواست لە هەموو کۆرو کۆبوونەوەیەک دا وەکوو هەمیشە درێژە بە پشتیوانی لە دۆزی رەوای کوردستان بدات. هەروەها دەعوەتی لە ناوبراو کرد سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە گەشەو پێشکەوتنەکانی کوردستان ببینێ.
لای خۆیەوە باڵوێز بۆڵتۆن خۆشحالی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی و وێرای سپاس لە دەعوەت کردنی بۆ کوردستان هیوای خواست سەردانی کوردستان بکات و بە بانگهێشتنەکە زۆر خۆشحاڵ بوو. بولتۆن سەبارەت بە پێگەی نێونەتەوەیی ئەمریکا قسەی کردو پێشی وابوو واشگنتن پێویستە لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بمێنێتەوەو بەهێزترو روونتر درێژە بە پشتیوانی لە دۆستەکانی و لە نێویاندا کوردستان بدا، چوونکە هەر بۆشایەک ئەمریکا لە و نێوچەیە دروستی بکات ئەوە ئێران و نەیارەکانی ئەمریکا پڕی دەکەنەوە…
ئەم کەسایەتیە گەورەو ناسراوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە رێفراندۆمی سەربەرخۆیی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا هەڵەیەکی گەورە بوە…
دوو لایەن بریاریاندا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانیان بدەن.

ڕەنگە بە دڵت بن