نێدرلاند – پەنابەرە سوریەکان ئيتر ناگەڕێندرێنەوە بۆ دانیمارک

دەسەڵاتدارنی وڵاتی نێدرلاند (هۆڵاند) بریاریان دا ئیتر هیچ پەنابەرێكی سوری نەگەرێندرێتەوە بۆ وڵاتی دانیمارك، ئەگەر هاتوو و پێشتر لەو وڵاتە مافی پەنابەرێتی پێی نەدرابێت یاخود مەترسی و هەرەشەی گەراندنەوەی بۆ سوریا لە ژیر فشار دا لەسەری هەبێت.

ئەنجومەنی دەوڵەت لە نێدرلاند بریاری دا، هەر پەنابەرێكی سوری پێشتر داوای مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی دانیمارك كردبێت و رەزامەندی پێ نەدرابێت یانیش هەرەشی گەراندنەوەی بۆ وڵاتی سوریا لەلایەن دەسەڵاتدارانی دانیمارك لەسەر هەبێت و ئێستا لە هۆڵاند دووبارە داوای مافی پەنابەری دەكات، ئیتر دووبارە بۆ وڵاتی دانیمارك ناگەرێندرێت.

بە پێی رێككەوتنامەی (دبلێین) هەر كەسێك یەكەم جار داوای مافی پەنابەرێتی لە هەر وڵاتێك بكات كە لەسەر ئەو رێككەوتنامەیە واژۆی هەیە، دەبێت لەگەلە ئیجیرائاتی ئەو وڵاتە هەلسووكەوت بكات، و بۆی نییە لە وڵاتێكی دیكەی نێو ئەو رێككەوتنامەیە داوای مافی پەنابەری بكات تەنانەت ئەگەر لە وڵاتی یەكەم رەزامەندیش پێ نەدرابێت.

رێككەوتنامەی دبلێین گشت وڵاتاتی یەكێتی ئەوروپا، نۆرویژ، سویسرا و ئایسلاند لە خۆدەگرێت.

شایەنی باسە، زیاتر لە چوار ساڵە و دوای سەركەوتنی لایەنە راسترەوەكانی ئەو وڵاتە، ئیتر كۆسپ و ئاستەنگی زۆر بەرامبەر بە پەنابەران بە گشتی و هی سوری بە تایبەتی دادەنرێن، و لە هەندێك حاڵەتدا پەنابەری سوری لە ژێر فشار گەرێندراوەتەوە بۆ سوریا سەرەرای ئەوەی رێكخراوە مروڤی و جیهانییەكان رەخنە لە دەسەڵاتدارانی دانیمارك دەگرن چونكە چارەنووسی ئەو پەنابەرانە دەكەوێتە ژێر مەترسی گەوەرەدا ئەگەر هاتوو رادەستی رژێمی ئەسەد لە سوریا كران.

دوای ئاستەنگەكانی دەسەلاتدرانی دانیمارك، زۆریك لە پەنابەرانی سوری و بەشێكیان كوردی رۆژئاوای كوردستانن روو لە ژمارەیەك وڵاتی دیكەی ئەوروپایان كردووە بەڵام بە پێی ئیجرائاتی رێككەوتنامەی دبلێین هێشتان چارەنووسی مافی پەنابەریان دیار نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن