بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری و پشتیوانی پڕۆژەیەکی گەورەی هونەری دەکات، کە بیرۆکەی دوو هونەرمەندی دیاری کوردن و خزمەت بە دۆزی رەوای کورد و نەوەی داهاتوو دەکەن.
تاهیر هەورامی، بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی مزەفەر ئەحمەد عەباس، ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە هونەرمەند و دەرهێنەر، نزار مامە و مامۆستا شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر کرد، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەیەکی هونەری بۆ خزمەتی هونەر و وڵات و دۆزی ڕەوای کورد، کە سوودێکی گەورە و ڕەهای دەبێت بۆ نەوەی دواڕۆژ
سەرەتا تاهیر هەورامی خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونیان دەربڕی، کە وەک دوو هونەرمەندی دیار و ناسراوی بواری هونەر و سینەما کاریان کردووە، دواتریش هونەرمەند نزار مامە، کورتەیەکی پڕۆژەکەی خستەڕوو و، باسی گرینگی پڕۆژەکەی کرد و، دوای تەواوکردنی گەیاندنی تەواوی فکر و ئامانجی پڕۆژەکە، تاهیر هەورامی پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکە وەک سەرەتایەک ودوای هەلسەنگاندنی ناوەرۆکی پرۆژەکە دەربری
پاشان، مامۆستا شاخەوان، کورتەیەکی لە کاروچالاکی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر باس کرد و، باسیشی لەو ڤیستیڤاڵانە کرد، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامیان داون.
جێی باسە، لە کوتایی دیدارەکەدا، هەردوولا دوای هەلسەنگاندنی ناوەرۆکی پرۆژەکە هەولی سەرخستن وئەنجام دانی پرۆژەکەیان دوپاتکردەوە.