ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا فەرمانێکی کۆماری دەرکرد،بە پاداشتی یەک ملیۆن ڕۆبل بۆ هەردایکێکی ڕوسی کە دەنەوە یان زیاتر یان هەبێت ،ئەم داوایەش وەک بەشێک لە گۆرانکاری دیمۆگرافی کەبەهۆی شەڕی داگیرکاری ڕووسیا دژ بەئۆکرانیا پێوانەدەکرێت
بەپێی فەرمانەکەی پۆتین پاداشتی یەک ملیۆن ڕۆبل کە دەکاتە نزیکەی 16 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ هەر دایکێکی نموونەیی کەلە ڕۆژی لە دایک بوونی دەیەمین منداڵ بەمەرجێ نۆ منداڵەکەی تری لە ژیان بن ئەوا پاداشتەکە دەیگرێتەوە ،لەگەڵ کۆمەڵێک دیاری گران بەها کەلەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێشکەشی دەکرێت
پێشترلە ساڵی 2008 سەرۆکی ڕوسیا پاداشتێکی لە شێوەیە بۆ هەرخێزانێکی ڕووسی کە حەوت نەوەیان هەبێت ئەو پادشتی 700هەزار ڕۆبل کە دەکاتە پتر کە 11هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەیگرێتەوە ،کە ئەو کات لەلایەن ڕکەبەرەکانی بە سوتەمەنی تۆپ هەوێژەکان وێنەیان دەکرد
ئەم فرمانەی پۆتین دوای ئەو هۆشدارییەی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری ئاماری وڵات،کە ڕایگەیاندبوو ،لە دوو دەیەی ڕابردوو ئاماری دانیشتوانی وڵاتی ڕوسیا لە 144ملیۆن بۆ 132ملیۆن کەم دەکات ،هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە بارەی ئاماری دانیشتوانی وڵاتان هۆشداری دابوو کە ڕەنگە تاساڵی 2100 ژمارەی دانیشتوانی ڕوسیا بۆ 88ملیۆن کەم بکات
جێی ئاماژەیە لەساڵی 1944 لەکاتی جەنگی جیهانی دووەم ستالین هاوشێوە پاداشتی بۆ هەردایکێکی ڕووسی کەنازناوی ( پاڵاوەنانی دایک) لێنرابوو ،کە 10 نەوە یان پتریان هەبێت دانرابوو ،ئەم بڕیارە زیاتر لە 400 هەزار دایک سوودمەندبوون ، تاساڵی 1991 بڕیارەکە ڕاگیرا
س،ح