ڕوسیا : گرێبەستی بەشی دووەم لە سیستەمی بەرگری ئێس 400 لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد

لەسەربەندی شەڕی ئۆکرانیا و ئەو سزایانەی کە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا دژی ڕوسیا گرتویانەتە بەر ،بەڵام تورکیا پەیوەندییە ئابوری و سیاسی و سەربازییەکانی لە گەڵ ڕوسیا وەک خۆی هێشتۆتەوە لەگەڵ ئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆییە
لەمبارەوە ئاژانسی دەنگو باسی ڕوسیای ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ،کە ڕووسیا بەشی دووەم لە گرێبەستی سیستەمی بەرگری ئێس 400 لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە،و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە ،دیمیتری شۆگاییف بەڕێوەبەری دەزگایی هاریکاری سەربازی و تەکنیکی ڕوسیا ڕایگەیاند ،کە گرێبەستی دابینکردنی بەشی دووەمی سیستمی ئێس-400ی ڕوسیا بۆ تورکیا ئیمزاکراوە و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

جێی ئاماژەیە ڕوسیا و تورکیا لە ساڵی 2017دا یەکەم گرێبەستیان بۆ دابینکردنی وەجبەی یەکەم لە سیستەمی بەرگی ئێس-400 بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد، لە هاوینی ساڵی 2019 تورکیا بەشی یەکەمی وەرگرتبوو ،لەگەڵ ئەوەی ئەمەریکا هۆشداری دابوو لە کڕینی سیستەمی بەرگری لە ڕوسیا ،ئەمەریکا وەک سزایەک گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف 35 بۆ تورکیا ڕاگرت

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن