کۆ کردنەوەی بیرو ڕاکان بەرەوە نەتەوەیی بوون


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

من لەوە دڵنیام کە ئێمە وەك میللەتی کورد ، لە ژێر یەك چەترو یەك بیرو هزری نەتەوەیی و کەلتورو جڤاکی و زماندا دەژین ، وە ئێمە وەك نەتەوەیی کورد زۆر جیاوازین لەنەتەوەکانی تر ، بە هۆی پێگەی جوگرافی یەوە لە سەدەکانی ڕابردوودا تێکەڵی کۆمەڵایەتی لەگەڵ دەوروبەردا دروست بکەین ، بە زۆر هۆکاری جیاواز وەکو سیاسی و بازرگانی یان جوگرافی و کۆچ کردن و دەربەدەری میللەتی کورد و دەردە سەرییەکان . بەڵام خاڵی کۆك ئەوەیە کە خەڵك و تاك باوەڕی پێ ی هەیە ئەویش نزیکی کەلتوورو هەستی نەتەوایەتی یە ، بەتایبەت کاتێك دەچێتە ووڵاتانی عەرەبی وەکو میسرو ئوردن و لوبنان و سوریە و کەنداوی عەرەبی کەسانێك دێتە ڕێگات ، پاش سڵاو گفتووگۆ .. ئەوانیش دەلێن منیش کوردم ،، باو باپیرم بە کوردی قسەیان کردووە .
دەردەکانی میللەتی کورد لە دێر زەمانەوە بە هۆی زۆری هۆکارەکان جیا جیاو پڕ لە چەرمەسەرین ، بەڵام ئەوەی کە جێگای شانازی میللەتەکەمانە ئەو کەلتوورەیە کە بە درێژای مێژوو گۆڕان کاری بەسەردا هاتووە و بۆمان ماوەتەوە ، ئەوەی کەلەم سەردەمەدا گرنگە ئەو گۆڕانکاری یەیە کە ڕوو دەدات لە ناوچەکەو جیهاندا و ئێمە وەکو نەتەوەیەك چۆن خۆمانی لێ ڕزگار بکەین ، چۆن بتوانین کەلتوورو کەڵچەری کوردی بپارێزین ، لەکاتێکدا زەوی و خەڵك گەرم دەبن وەکو ووشکە ساڵی و کۆچ کر ن و باری سیاسی و پلانە جیاوازەکان بۆ لەناو بردنی کەلتوورو تایبەتمەندێتی ناوچەکە و سڕینەوەی ئاسەوار ، واتە فەرهەنگ و کەلتوورو نەتەوە ، بیرو ڕای نەتەوایەتی پێگەیەکی گرنگە کە ڕەوەندی کوردستانی و لایەن و هێزە سیاسی یەکان و خەڵکی کوردستانی بیر لەو خاڵە گرنگە بکاتەوە ، ئەگەر دووریش بێت لە سیاسەت ، لە ڕوانگەی ئاڵوگۆڕی بیرو ڕاکان لە ژێر چەتری نەتەوایەتیدا خۆمان بدۆزینەوە و بەها گرنگەکانی ژیان لە دەست نەدەین .

ڕەنگە بە دڵت بن