چین : هێزەکانی بۆ بەشداری کردنی مانۆری سەربازی ساڵانە (ڤۆستۆک ) لەگەڵ ڕوسیا دەنێرێت 

لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ،لەلایەک بەردەوامی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و کۆمەڵە سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوە دژی ڕوسیا ،لەلایەکی تر ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەسیاسیەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لەسەر دورگەی تایوان و گۆرانکارییەکانی دیپلۆماسی و مانۆری سەربازی چین لە نزیک دورگەی تایوان ،چین هێزەکانی بۆ بەشداریکردن لە مانۆری سەربازی ساڵانە بە ناوی (ڤۆستۆک) بۆ ڕوسیا دەنێرێت

مانۆری سەربازی چاوەڕوەنکراو لە 30 مانگی هەشت بۆ 5 مانگی نۆ بەردوام دەبێت ،ئەم مانۆرە سەربازییە لە بێجگە لە چین و ڕوسیا وڵاتانی هندستان ، مەنگۆلیا ،تاجیکستان ، بیلاڕوسیا و چەند وڵاتێکی تر ناوچەکە بەشداری دەکەن

لەمبارەوە وەزارەتی بەرگری چین ئاماژەی بە گواستنەوەی هێزەکانی بۆ ڕوسیا کردو لە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکارییەکانی بۆ ڕوسیا بگەیەنێتە بەرزترین ئاست

جێی ئاماژەیە چین و هیندستان تۆمەتبارن لەلایەن ڕۆژئاواوە بە دابینکردن و بەرگی لە دیپلۆماسی ڕووسیا لە ماوەی شەڕی چەند مانگەی ئۆکرانیا ،و دژایەتیکردنی سزاکانی ڕۆژئاوا و فرۆشتنی چەک بۆ کیێڤ دەکەن

هەرچەندە پەکین جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی لە ڕاهێنانەکاندا هیچ پەیوەندیەکی بە بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتی و هەرێمییەوە نییە.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن