هۆڵندا : لەسەر هەلسوکەوتیان بەرامبەر کۆچبەران داوای یاسایی دژی حکومەت تۆماردەکرێت

لە کاردانەوەی هەڵسوکەوتی حکومەتی هۆڵەندا بەرامبەر کۆچبەران بەتایبەت لە شوێنی پێشوازی ئەو کارو توندوتیژانەی دەسەڵاتداران بەرامبەر کۆچبەران گرتویانەتە بەر داوای یاسایی دژی حکومەت تۆماردەکرێت .

ڕێکخراوی (فلوشتلینگن ڤێر نیدەرلاند) لە ڕۆژی چوارشەممە لە دادگای لاهای لە هۆڵەندا سکاڵای تۆمارکردووە . ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕێوشوێنی توند و تیژی نزیکەی ساڵێکە بە هەزاران پەنابەر لە ژێر باری سەختی نامرۆڤانە ، لە ناو خێمە یان هۆڵی یاریگا وەرزشییەکان ناچارکراون بمێننەوە

لەمبارەوە سایتی کۆچبەر نیوز بڵاویکردەوە ،کە ڕێکخراوەکە دەیەوێت حکومەت ناچار بکات پێداویستییە سەرەتایی و یاساییەکانیان بۆ دابین بکرێت ، لەوانە تایبەتمەندی چاودێری تەندروستی، جێگا، خواردنی گونجاو، شوێنی خۆشتنی پاک و پارێزگاریکردنیان دوور لە توندوتیژی .

ئەمەو ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە بارودۆخی چەند هەفتەیەی دوای لە سەنتەری نەتەوەیی پەناهەندەیی لە( تێرێ ئابێل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە سەر سنوری ئەڵمانیا دەکات ،کە هەلسوکەوتی دەسەڵاتداران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بەهۆی زۆر و جەنجاڵبوون لە کەمپەکەدا سەدان کەس ناچارن لە دەرەوە یان لەسەر کوسی و مێزی ژوورەکان ڕۆژبکەنەوە

جێی ئاماژەیە لەبەرامبەر لێشاوی پەنابەران وەزیری کاروباری کۆچبەران ئەوه ی پشتڕاتکردەوە ،کە توندتیژی و ئەو شته ی که رووی داوه و پۆلیس تێوەگلاوە ، بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە کاری سەرەکی ئەوان لەئێستادا ئەوەیە ، کە ژن و منداڵانەی لەوێن دەتوانن بە سەلامەتی بچنە ژوورەوە و شەوەکە لە شوێنێکی ئارامدا بەسەر ببەن و دڵنیابنەوە کە ژن و منداڵ لە دەرەوە ناخۆن

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن