لەنێوەندی تۆمەتبارکردنی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی بۆردمانکردنی ویستگەی ناوەکی زاپۆریزیا ئۆکرانی ژێر دەستی ڕوسیا و مەترسییەکانی ئەو کارگەناوکییە و پاراستنی
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی یەکشەممە، بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو ئەمریکا جەختیان لەپێویستی زامنکردنی سەلامەتی دامەزراوە ناوەکییەکان کردەوە کە بەهۆی ناکۆکی لەئۆکرانیا مەترسی لێ دەکرێت ،هەروەها هەر چوار سەرکردەکە پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکرانیا لەبەرامبەر داگیرکاری ڕوسیا دووپات کردەوە
تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،ئەم ململانێیە بابەتی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە نێوان بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کار بەڕێکەر و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وئۆلاف شولتز ڕاوێژکار ئەڵمانیا بوو
دوای کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکە ، سەرکردەکان هەموو جموجۆڵێکی سەربازییان لە دەوروبەری ویستگەی ناوەکی زاپوریزیای ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیا لە باشوری ئۆکرانیا ڕەتکردەوە ، کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە مەترسی کارەساتێکی خراپتر لە چێرنۆبیل لە ساڵی 1986 داهەیە
هەورەها سەرکردەکان پێشوازییان لەو ڕێککەوتنی ڕۆژی هەینی کرد، کە لەلایەن ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا پەسەند کراوە ،بۆ ڕێگەدان بە پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەردانی کردنی وێستگەکە لە بەروارێکی دیارکراو
جێی ئاماژەیە ، ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداری دا لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی داو لە وتارێکدا لە کۆتایی هەفتەدا وتی “ڕووسیا دەتوانێت هەوڵ بدات کارێکی زۆر قێزەون و بێبەزەی دڵڕەقانە بکات .”
ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە 24ی ئاب، شەش مانگ بەسەر ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا تێدەپەڕێت
سۆران حەسەن