هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە، بە ناوی حامید مەحمودی تەمەن ٣٨ ساڵ، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حامید مەحمودی ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئۆگەستی ٢٠٢٢، دوای بانگکرانی بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی بانە، دەستبەسەرکراوە و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی گرتووخانەی بانە ڕاگیراوە.
جێی باسە، حامید مەحمودی، پێشتر بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبی کۆمەڵە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بانە، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو