بەبۆنەی ساڵوەگەڕ و یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکیان ئاڕاستە دەکات، کە تێیدا هاتووە، پیرۆزبایی خۆیان پێشکەشی هەموو خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانیان دەکەن، هاوکات ئەوەشی تێداهاتووە، کە یەک ڕۆهەڵات و یەک دیموکرات.
دەقی پەیامەکە
سهرهتا به بۆنهی 25 ی گەلاوێژ 77 ی هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی تێکۆشەر، پیرۆزبایی گهرمی خۆمان و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پێشکهش به ههموو خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حزب و، بەتایبەت پێشمهرگهکانی کوردستان دەکەین .
یەک رۆژهەڵات، یەک دیموکرات، لەدایکبوونەوەیەکی دوای ١٦ ساڵ لە دابران ئومێد بۆ یەکڕیزی و تەبایی و ھاوخەباتی لە بەرامبەر پێشھاتەکان دژ بە خواستی نەتەوەی، ئەمڕۆ ئێمەی کورد لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و تەبایی ھەیە.
لەکاتێکدا ئێمەی کوردانی تاراوگە و بەتایبەت کۆنفدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی، وەک پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و کۆکەرەوەی کوردستانیانی دیاسپۆرا تێدەکۆشێت و، لە ڕوانگەی خەمی نەتەوەییەوە باوەشی بۆ کوردستانی تاراوگە کردۆتەوە بەبێ بیر و بۆچوونی جیاواز و ئایدیۆلۆژیای جیاواز، بەو پێیەی بڕوای بە کورد بوون و پرسی نەتەوەیی و سەربەخۆبوون و ئاڵاکەی ھەبێت، دەرگا بۆی کراوەیە.
کاتێ دەڵێین یەک ڕۆژھەڵات و یەک دیموکرات، ئەوە مانای خەمخۆری و خۆشەویستیە بۆ کوردستانی نیشتمان، کوردستانی دایک. لێرەوە پیرۆزیایی یادی دامەزراندن و دواتر یەکگرتنەوەی ھەردوو حزبی دیموکرات دووبارە دەکەینەوە و، ئومێدەواری ئەم تەیایی و پێکەوە گرێدانە قۆناغی خەبات و بەرخودان و، تێکۆشانی ڕۆژھەڵات گۆڕانکاری جیاواز و چۆنایەتی بێنێتە ئاراوە.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانفیدایی و ڕۆحی شەهیدان، قازی و قاسملو و شەرەفکەندی و سەدان گەورە ژن و پیاوی ڕێبازی دیموکرات و کوردایەتیدا دادەنەوێنین و، گیانیا فیدای کوردستان کرد، ڕۆحیان شاد دەکەینەوە و ھیوادەخوازین رێبوارانیان سەربەرز و سەرکەوتوو و، ھەمیشە سەرفرازبن بۆ گەیشتن بەڕۆژی سەربەخۆیی.
بژی کورد بژی کوردستان
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی