نیوە زیاتری تاوانبارانی کوشتن لە سوید بێ سزان 

لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن تەلەفزیۆنی سویدەوە ئاشکرای کردووە، کە نیوەی تەقەکردنەکانی پەیوەندیدار بە باندی چەتەکان لە سوید، کۆتاییان بە تۆمەتی تاوانبارکردن لە دادگاکانی سوید هێناوە، کە ژمارەیان زۆر کەمترە لە کوشتنەکانی دیکە، لەبەرانبەریشدا دادوەری دادگای سۆلنا، مارتن فیلەر دەڵێ، کە ئەوە کێشەیە بۆ کۆمەڵگەی یاسایی.

ئەمساڵ سوید بەرەو تۆمارێکی نوێ دەڕوات بۆ تەقەی کوشندە، تا ئێستا 45 کەس کوژراون، کە ژمارەیان یەکسانە بە هەموو قوربانیانی دەستی چەکی ساڵی ڕابردوو.

جۆهان سێگرهۆڵم، پشکنەری تاوانی جدی لە ئۆپسالا، دەڵێ، لەو دۆسیانەدا زۆر کەم تاوانبارکردن هەیە، کاتێ بەمشێوەیە تاوان دەکەن توندوتیژییەکانیان زیاد دەکەن و، چانسی زیاتریان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژین.

ئەوەشی خستەڕوو، کە سیستمی دادوەری خۆگونجاندن نییە لەگەڵ ئەو تەقە کوشندەیەی، کە چەتەکان ئەنجامی دەدەن، وتیشی: “زۆربەی لێکۆڵینەوەکان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە داخراون، بەڵام تەنانەت کاتێک بەڵگەکان ئەوەندە بەهێزن، کە بۆ دادگاییکردن بەس بێت، ئەستەمە بگەین بە باوەڕێک بۆ سزادانیان”.

لە 900 تاوانبارکردن لە ماوەی چوار ساڵدا، تەنیا 100 کەس پەیوەندیان بە تەقەکردن لە ژینگەیەکی تاوانباردا هەبووە، ڕێژەی تاوانبارکردنی ئەو جۆرە تاوانانە لەسەدا 53 بووە، لە کاتێکدا ژمارەی کوشتنەکان لەسەدا 82ە.

ڕەنگە بە دڵت بن