وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان: کامپی زیاتری کۆچبەران دادەخەین و تورکیا وڵاتێکی ئارامە 

تیمی هەواڵی موهاجر، لەگەڵ نوتیس میتراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانی گفتوگۆیەکی سازداوە، کە باسی لە نیازی دەستەڵاتی وڵاتەکەی کردووە بۆ داخستنی زۆربەی کامپی کۆچبەران لە ماوەی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی گەیشتنەکان، هاوکات جەختیشی کردەوە کە تورکیا وڵاتێکی ئارامە، بۆیە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی کە یۆنان بە بە توندی مامەڵە لەگەڵ گەشتە نایاساییەکان دەکات.

نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، دەستەڵاتدارانی یۆنان دەستیان کرد بە چۆڵکردنی دوایین کامپی کۆچبەران لە ئەسینای پایتەخت، کە 670 پەناخواز و کۆچبەری تێدا مابوونەوە، بەڵام نەیانتوانی ئەو کامپە بەتەواوی چۆڵ بکەن، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە گرژی ئەمنی لێکەوتۆتەوە و، دەستەڵاتداران مەبەستیانە تەواوی ئاسانکارییەکان تا کۆتایی ساڵ بۆ داختسنی یەکجارەکی بکەن.

وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان، نوتس میتراکیس، رایگەیاند، ئەوان پێشتر 87 بۆ 121 ئۆردوگامان داخستووە، کە لە ئێستادا 34 شوێنیان ماوە، چونکە ژمارەی خەڵکەکە زۆر کەمترە لەو شوێنانەی کە لەو کامپانەدا هەن، لەبەر ئەوە، کامپە کۆنەکان دادەخرێن.

جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە ئەوان کار بۆ داخستنی کامپەکان دەکەن، بەتایبەتی کۆنەکان و، ئەگەر بۆیان دەرکەوت ئەوانە چیتر پێویست نین، دەشڵێ: “هەروەها ئێمە سیستمێکی پێشوازیمان لە خاڵە گرینگەکانی چوونەژوورەوەی کۆچبەران بۆ یۆنان دامەزراندووە، وەک ئیڤرۆس (سنووری خاکی هاوبەش لەگەڵ یۆنان) و دوورگەکانی ئیجە (بەرامبەر کەنارەکانی تورکیا، ئەمەش بۆ ئەوەی دەستەڵاتداران بتوانن خێراتر فایلی خەڵک تاقی بکەنەوە و پەناخوازان لە نێوان گەیشتنەکان و ئەوانەی شایستەی پاراستنی نێودەوڵەتین جیا بکەنەوە”.

“من دەبێت ڕوون بم، یۆنان زۆر توندە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی دەگەنە ئێرە”، ئەوە قسەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانە.

ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێن و لە یۆنان کار بکەن، دەبێ لە چوارچێوەی پلانە داڕێژراوەکاندا پەیڕەوی شێوازی سیستماتیک بکەن، وەک ئەوەی کە ئێمە ئێستا کاری لەسەر دەکەین، نموونەی بە (بەنگلادش) هێناوەتەوە.

جێی باسە، شەش مانگ لەمەوبەر، بەنگلادش و یۆنان ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد، ئەوەش بۆ پێدانی ڤیزای کاتی بۆ چوار هەزار هاووڵاتی بەنگلادش لە ژێر هەمان پلاندا، دۆخی زیاتر لە 15000 بەنگلادش کە بەبێ کاغەز لە یۆنان کار دەکەن، ڕێکدەخرێت.

ئەگەر خەڵک بتوانن بگەنە تورکیا واتە دەتوانن لەوێ بمێننەوە، چونکە تورکیا وڵاتێکی ئارامە بۆ ئەو کەسانەی لە بەنگلادشەوە دێن پێویست ناکات ئەو کەسانە لە تورکیاوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان، یان باقی یەکێتی ئەوروپا.

ئەوەشی وتووە، تەنانەت ئەگەر کەسێک شیاوی پاراستنی نێودەوڵەتی بێت، ئەوە مانای ئەوە نییە، کە مافی ئەوەی هەیە بچێت بۆ ئەو دەوڵەتەی کە دەیەوێت، بەڵکو دەبێت بچێتە وڵاتێکی پارێزراو و بەردەست، کە تێیدا داوای پەنابەری بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن