هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کۆڵبەری و بی ئاگادارکردنەوە، هێزەکانی ئێران راستەوخۆ تەقەی لێدەکەن و برینداری دەکەن، دواتریش بۆ چارەسەر دەگوازرێتەوە بنکەیەکی تەندرووستی.
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاراس محەممەدپوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری بانە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران راستەوخۆ تەقەی لێدەکرێت و بە سەختی بریندار دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاراس محەممەدپوور، بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی سنە کراوە.