ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری دووه‌م، هێرشی کردەوە سەر گرووپه چەکدارەكانی سه‌ر به سوپای پاسداران له سووریا و، زیانی مادی و گیانیشی پێ گه‌یاندن.
ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لە رێی هەلیکۆپتەری جەنگییەوە هێرشیانکردووەتە سەر دوو بنکەی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسداران و، توانیویانه سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ك و پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به هاویشتنی موشهكلهناو ببه‌ن و چەند چەکدارێکیش بکوژن.
دوێنێش ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاند، کە هێرشێكی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به چەکدارەکانی ئێران له‌و وڵاتە، ئەوەش به فه‌رمانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، کە ئامانج لێی پاراستنی هێزه‌كانی وڵاتەکەیان بووه.
له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مان پارێزگا، به درۆن بووه‌ته ئامانجی هێرشی میلیشیاكان، به‌ڵام هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.