ئەو یەختەی کە ٨٠ کۆچبەری هەڵگرتووە سەرجەمیان کوردن مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا هەیە

چەند رۆژێکە یەختێک، کە هەڵگری ٨٠ کۆچبەرە و سەرجەمیان کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن، لە نزیک دوورگەیەکی یۆنان بزوێنەرەکەی لەکارکەوتووە و، مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ تورکیا لەسەرە.

یەختێکی هەڵگری ٨٠ کۆچبەر کە چەند رۆژێکە لە نزیک دوورگەی زاکینتوزی یۆنان بزوێنەری لەکارکەوتووە و، سەرجەمیان کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن و، ژیانیان لە مەترسیدایە، یۆنانیش بە نیازە دیپۆرتی ئاوەکانی تورکیایان بکاتەوە.

جێی باسە، چەند رۆژێک لەمەوبەر، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان، رایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندرین شێوە مامەڵە لەگەڵ کۆچی نایاسایی دەکات، هاوکات چەندین جاریش رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رەخنەی توندیان ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کردووە، کە دوور لە بەها مرۆیی و یاساکانی کۆچ و کۆچبەری مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن