کۆماری چیک سنوورەکانی توندتر دەکات، سزای قورس بەسەر قاچاخچییەکاندا دەسەپێنێت

کۆماری چیک ڕاهێنانی پاراستنی سنووری بەرفراوان بۆ ئامادەکاری گەیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران ئەنجام دەدا و، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش دووپاتیکردەوە، کە بەم دواییانە ژمارەی گەیشتنی کۆچبەری نایاسایی بەرزبووەتەوە.

ڤیێت ڕاکوسان، وەزیری ناوخۆی چیک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “ناتوانین چاوداخەین لە ئاست ئەم چەند مانگەی دواییدا، کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەمانەوە و، بە شێوەیەکی بەرچاویش زیادیان کردووە”.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا (DP) لە راپۆرتێکیدا باسی لەوە کردووە، کە ئەو سیاسەتمەدارە کۆنەپارێزە، داوای پاراستنی باشتری سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا و، ڕێوشوێنی کاریگەرتری لە دژی تۆڕەکانی قاچاخچی کۆچبەران کردووە.

لە تویتێکدا ئەوەشی نووسیوە: “چەتەکانی قاچاخچی سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و بە نایاسایی کۆچبەران دەگوازنەوە بۆ ناو خاکەکەمان، ئێمە سزای قورسترمان دەوێت بۆ قاچاخچییەکان”.

ڕەنگە بە دڵت بن