دەستەڵاتدارانی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەمە، رایانگەیاند، بەهۆی بەهۆی بارانی زۆر و لافاوەوە، نزیکەی هەزار لە مانگی حوزەیرانەوە و، 119 کەسیش لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی دواهەمین داتای دەستەڵاتی ئەو وڵاتە، کە گۆڕانی کەش و هەوا لە پشت بارانە گەورە و وێرانکەرەکانەوە بووە، کاریگەری لەسەر دووبارەبوونەوەی کارەساتی ژینگەیی لە جیهاندا هەیە.
زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی ئەو لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بەهۆی بارانی زۆرلە مانگی حوزەیرانەوە باریوە.
لەکۆی 119 کەس لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ژمارەیان گەیشتە 1033 کەس، هاوکات بارانبارینێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بەردەوام دەبێت.
لافاوەکە زیانی لە زیاتر لە 33 ملیۆن کەسی داوە، کە وتەی حکومەت، نزیکەی ملیۆنێ کەس ماڵەکانیان وێران بوون، یا بە سەختی زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها زیاتر لە هەشتا هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵیشی وێران کردووە و، زیاتر لە 3400 کم ڕێگاوبانی وێران کردووە و 149 پردیش ڕووخاوە.
دەستەڵاتداران دەڵێن لافاوی ئەمساڵ بەراورد بە لافاوەکانی ساڵی 2010 دەکەن، کە خراپترین جار بووە و زیاتر لە 2000 کەس گیانیان لەدەستداوە.