بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی سەوز تەقەکردن و پێکدادانی پچڕپچڕ روویدا و ئاماری کوژراوان گەیشتۆتە24 کەس، هاوکات کاری فەرمیش لە سەرجەم پارێزگاکان راگیران.
ناوچەی سەوزی بەغدا بە 4 مووشەک بۆمباران کراوە و، هاوکات کامپی شەرەفی هێزەکانی عێراق لە هەمان ناوچە بە موشەک کرایە ئامانج و، سەرچاوە پزیشکییەکان ئاشکرایان کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری کوژراوانی پێکدادانەکان لە بەغدا بەرزبووەتەوە بۆ 23 کەس.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز کرد.
جێی باسە، حکوومەتی عێراقی ڕاگرتنی کاری فەرمی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند.