ڕوسیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەی کۆمەڵەکوردییەکان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕوسیا، کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵە کوردییەکان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پێشتر کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکان کردبوو، تا یەکبگرن و کوردستانیانە و لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە نێو کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن، بەڕێوەچوو.

لەوپێناوەدا بەسەرپەرشتی و مەمێ مەمۆ نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕوسیا، کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەی کۆمەڵە کوردییەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کرد و، تێیدا جەخت لەسەر پرنسیپی هاوبەش و کاری ڕێکخراوەیی بەشێوەیەک کرا، کە هەمووان لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان و لە چوارچێوەی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

دوای وتووێژ و بیر و بۆچوون گۆڕینەوە، تێکڕا هاوڕابوون لە پرانسیپی هاوبەش و پێکەوەکارکردن، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار لەسەر کۆنفرانسی گشتی بۆ هەموو کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان درا، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی، کە بە یەکگرتوویی درێژە بە کارەکانیان بدەن.

جێی ئاماژەیە، نزیکەی 200 هەزار کورد لە ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتانە دەژین و، پێگەیەکی گرینگی سیاسی و ئابوورییان هەیە و، توانیویانە لە نێو کۆمەڵگەی ئەو وڵاتانەدا جێی خۆیان بکەنەوە و، لەنێو پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن