ئەنجوومەنی ئاسایش : ڕوسیا داوای بەڵگەی دابینکردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئێران و چەک لە کۆریایی باکوور دەکات

دوای سێ ڕۆژ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی فرۆشتنی چەک بەلایەکانی شەڕکەر (ڕوسیا و ئۆکرانیا ) تائێستا بێ هیچ ئەنجامێک درێژەی هەیە
لەسەر داوای ڕوسیا ئەنجوومەنی ئاسایش گفتو گۆکانی درێژەی هەیە لە بارەی فرۆشتن و ناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ لایەنی شەڕکەر ،و ڕوسیا داوای بەڵگەی بەردەست دەکات لەبارەی کڕینی فرۆکەی بێفرۆکەوانی لە ئێران و کڕینی موشەکی دوورهاوێژ لە کۆریایی باکوور دەکات

لەمبارەوە ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەمەریکا و بەریتانیا کردووە بەڵگە بۆ پشتگیری کردن لە بانگەشەکانیان پێشکەش بکەن کە مۆسکۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و مووشەک و تۆپ لە کۆریای باکوور کڕیوە و لە شەڕی ئۆکرانیا بەکاریهێنابێت

ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کردووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دابینکردووە ولە شەڕی ئۆکرانیادا بەکاریهێناوە ،بەڵام تاران ڕەتیدەکاتەوە
ڕیچارد میلس جێگری باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی «واشنتن مۆسکۆی تۆمەتباردەکات ، کە چەندین مووشەک و تۆپ لە کۆریای باکور کڕیوە»

هەروەها بار بارا ودوار بالیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران کڕیوە، و لە کۆریای باکووریش چەک و تەقەمەنی هێناوە ، ئەمەش پێشێلکاریەکی ئاشکرای سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت .

جێی ئاماژەیە ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەسەر ئۆکرانیا بۆ سێیەم جار لە ماوەی سێ ڕۆژدا – بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دابینکردنی چەکی بیانی بۆ کیێڤ. ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکە لە 24ی مانگی دوو دوای هێرشی داگیرکاری ڕووسیا بەملیارەها دۆلار یارمەتی سەربازییان بۆ ئۆکرانیا پێشکەش کردووە

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن