ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجوومەنی هەرێمەکان لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت ،و پێشبینییەکان لە نێوان حکومەتێکی پاڵپشتی پارتی نەتەوەیی ڕاستڕەو کە دژایەتی کۆچبەر و پەنابەران یان بەردەوامی و هەڵبژاردنەوەی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتەکان بۆ سێیەمین جار دەبێت
نزیکەی 7.5 ملیۆن دەنگدەری سویدی ڕۆژی یەکشەممە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجوومەنی هەرێمەکان دەنگ دەدەن ، کە پێشبینی دەکرێت حکومەتێک لەلایەن پارتی دێموکراتی ناسیونالیستی دژە کۆچبەرانی سوید یان سەرکەوتنی خولی سێیەم لەلایەن چەپەوە پشتیوانی لێبکات
ڕاپرسییەکانی پارتی دێموکراتی نەتەوەپەرست و دژە کۆچبەرانی سوید پێشبینی ئەوە دەکەن کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا لە دووەم هێزەوە و ببێتە هێزی یەکەم لە کوتلەیەکی نوێی ,کەهەموو پێکهاتە ڕاستڕەوەکان پێک دنێت
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتە کاندیدی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەوانیی هەرێمەکانی سوید پێک دێنن ،پێشبینی دەکرێت پەنابەران کاریگەری سەرەکیان لەسەر یەک لاکردنەوەی دەرئانجامەکان ئە وڵاتە هەبێت
جێی ئاماژەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ژمارەیەکی زۆر پارتە سیاسیەکان مافی بەشداریکردنیان هەیە، 321 پارتیش بۆیان هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و 122 پارتیش بۆ هەڵبژاردنی هەرێمەکان بەشداریان هەیە
ڕکبەری پارتەسیاسیەکان بۆ 349 نوێنەر بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان ، کە لەو ژمارەیەلەسەدا 47یان ئافرەتن
سۆران حەسەن