سوپای ئۆکرانیا چەندین ناوچەیان لەدەستی هێزەکانی ڕوسیا سەندۆتەوە

لە دواین پەرەسەندنی هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەستی پێکرد، کیێڤ لە زاری هێزە چەکدارەکانییەوە رایگەیاند،، کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 20 شارۆچکەیان لە ژێر دەستی روسیا سەندۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فراسن پرێس بڵاویکردەوە، سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، کە بە درێژایی هێڵی پێشەوە، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوژمن لە زیاتر لە 20 شارۆچکە دەربکەن، ئەمەش کەمێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆک ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، گێڕانەوەی شاری ستراتیژی ئیسیۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای ڕاگەیاند.

ڕەنگە بە دڵت بن