سەرۆکی موسادی ئیسرائیلی، ئاشکرای کرد، ئەگەر ڕێککەوتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئێرانیش واژۆ بکرێت، ئەوا بەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی مۆساددا ناگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەیڤد بەرنیا، وتی کە مۆساد دەیان هەوڵی ئێرانی بۆ ئامانجی ئیسرائیلییەکان لە ماوەی ئەم دواییەدا پوچەڵکردۆتەوە و، جەختیشیکردەوە کە وەڵامی ئیسرائیلی لەناو ئێران ئازاربەخش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێگریکردن لە سێ خانەی ئێرانی لە تورکیا بۆە کوشتنی ئیسرائیلییەکان و، پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دیکە لە دژی بازرگانان و دیپلۆماتکارەکانیان لە قوبرس و کۆڵۆمبیا و چەندین شوێنی دیکە.