لەسەر بەندی هێرشی پێچەوانەی سوپای ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵات دژ بە هێزی ڕوسیا ڕزگارکردنی شاری ستراتیژی ئیزیۆمی ڕاگەیاند
لەدوای پەرەسندنە کتوپڕی لە بەرەکانی شەڕ دوێنێ ڤلۆدمیر زیلنیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕزگاری کردنی شارەکانی ئیزیۆم و بلاکیا و کۆبیانسک لەگەڵ سی ناوچەی گرنگ کە بە درێژایی سێ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە هێزەکانی پاڵپشتی ڕوسیا ڕزگار کردووە
هەرچەندە ڕوسیا هەواڵەکەی پشتر ڕاستکردەوە کە هێزەکانیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات پاشەکشە کردووە، هەروەها لە گرتەڤیدۆییەکدا هێزاکانی ئۆکرانیا ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر دامودەزگاکانی شارەکە هەڵکردووە ،و هەروەها دەستگرتن بەسەر جبەخانەو چەکی جۆراو جۆر کە لە ئاکامی پاشەکشەی ناچاری هێزەکانی ڕوسیا لە دوای خۆیان جێیانهێشتووە
بەپێی لێکۆڵینەوەی چاودێرانی سەربازی کە ئاژانسی دەنگ و باسی فرانس پرێس ئەو پێشکەوتنە لە بەرەکانی شەڕ دا هێزەکانی ئۆکرانیا بەدەستیانهێناوە ،ئەوە دەردەخات کە سەندنەوەی شاری ئیزیۆم دەبێتە هۆی شکستێکی گەورە بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
شارەکە شوێنێکی گرنگی هێڵی شەمەندەفەرە کە لە بەهاردا لەلایەن ڕووسەکانەوە پاش شەڕێکی چەند هەفتەیی گیرابوو ، کە لە گواستنەوەی چەک پێداویستیەکان بۆ بەرەکانی شەڕ گرنگیەکی سەربازی گەورەی هەبووە
سۆران حەسەن