ئەڵمانیا داوا لە ڕوسیا دەکات هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە 

لە پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، شولتس داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا کردووە و، ئەویش بە پاشەکشەی تەواوی هێزەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە.

ستیفن هێچەریت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئۆلاف شولتس ڕواێژکاری ئەڵمانیا و، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، بۆ یەکەمجارە کە لە دوای چەندین هەفتەدا ئەنجامدراوە.

تۆڕی هەواڵی دی ڤی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کە شولتس داوای لە سەرۆکی ڕوسیا کردووە بە زووترین کات چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەسەر بنەمای ئاگربەست و کشانەوەی تەواوی سەربازانی ڕوسیا و، ڕێزگرتن لە سەروەری و تەواوی خاکی ئۆکرانیا بگرنەبەر.

هەروەها ئەڵمانیا دوای لە ڕوسیا کردووە، کە مامەڵە لەگەڵ دیلەکانی شەڕ بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بکەن، بەتایبەتی پەیماننامەکانی جنێف جێبەجێ بکات.

هەروەها شولتس لە گفتوگۆیەکی درێژی 90 خولەکیەکەیدا، جەختی لە پێویستی دڵنیابوون لە سەلامەتی وێستگەی هێزی ناوەکی زاپۆریژیای ئۆکرانیا کردەوە.

هەروەها هانی پۆتینی دا کە بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی دانەوێڵە، کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەم داوایانەی ئەڵمانیا دوای ئەوەدێت، کە پێشکەوتنە کتوپڕەکانی بەرەکانی شەڕ، ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هاتووە ،کەلە ماوەی هەفتەیەک دا نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەی لە هێزەکانی ڕوسیا سەندۆتەوە و، کرملینیش لە ڕاگەیەندراوێکیدا، کە پاشەکشەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاندبوو.

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن