کۆمپانیای ئەمەریکی ئەپڵ، وەڵامی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی ئایفۆنی دایەوە، بەهۆی ئەوەی کە بە نۆتچ ناسراوە، لەو شوێنەی کە دووبارە لە تەلەفۆنە نوێیەکەی ئایفۆن 14ی دیزاینکردۆتەوە و، ناوی ناوە دوورگەی داینامیک.
ئەپڵ، لە ئاهەنگی ساڵانەی خۆیدا کە لە بارەگای خۆی لە کالیفۆرنیا ڕێکدەخرێت، چوارشەممەی ڕابردوو زنجیرە ئامێرە نوێیەکانی خۆی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە ئایفۆن 14.
سایتی ئەمەریکایی “سینت” دەڵێ، کە کۆمپانیا ئەمەریکییەکە، ڕێچکەی پێشبڕکێکارەکەی کۆریای باشوور “سامسۆنگ”ی گرتووە و، دەستی کردووە بە گۆڕینی شێوازی کارلێککردنی بەکارهێنەر لەگەڵ تەلەفۆنەکەیدا، یەکەم تایبەتمەندی ئەم گۆڕانە تایبەتمەندی “دوورگەی داینامیک”ە.
تایبەتمەندیەکە ئامانجی باشترکردنی کارلێکە لەگەڵ ئایفۆنی نوێ، بە گۆڕینی بۆشایی سەرەوە بۆ بۆشاییەکی چالاک و دەوڵەمەند بە ئاگانامەکان و ئاگادارکردنەوەکان، وە لەکاتی بەکارهێنانی گرافیکی بێهاوتا، بۆ دروستکردنی ئەو وەهمەی کە نۆچەکەی سەرەوە بە نەرمی دەگۆڕێت بۆ شێوەی جیاواز، بە پشتبەستن بە جۆری ئاگادارکردنەوە، یا چالاکی.
سەرچاوەکە ڕوونی دەکاتەوە، ئەم تایبەتمەندییە لە مۆبایلە هاوچەرخەکانی سامسۆنگدا هەیە، بەڵام بە جۆرێکی دیکە، کە ئامانجەکە لە توانای کردنەوەی چەند بەرنامەیەک لە یەککاتدا و لەسەر یەک شاشە بەرجەستە دەبێت.
بۆ نمونە، “دوورگەی داینامیک” دەتوانێت ئەو گۆرانییە پیشان بدات، بگۆڕێت و بوەستێنێت، کە گوێی لێ دەگری، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بچیتە بەرنامەی میوزیک، یا وەڵامی پەیوەندیەکی هاتوو بدەیتەوە، لە کاتێکدا کە کاربەرنامەیەکی دیکە بەکاردێنیت.
گرێگ گۆسۆیاک، جێگری گەورەی سەرۆکی بازاڕی ئەپڵ، وتی: بەم گۆڕانکاریە، ئێمە دووبارە سەردانمان کرد کە چۆن کارلێک دەکەیت لەگەڵ ئایفۆنەکەت.