سوید: نرخی خۆراک بەشێوەیەک بەرزبۆتەوە کە 30 ساڵە ئەوەی بەخۆیەوە نەیدیوە 

ڕێژەی هەڵئاوسانی سوید لە مانگی ئابدا، بۆ 9 لەسەد بەرزبۆتەوە و، گەیشتە بەرزترین ئاستی لەو وڵاتە، کە لەساڵی 1991ەوە تۆماری کردووە.

ئامارناس میکائیل نۆردن دەڵێ، بەرزبوونەوەی خێرا و زۆر لە نرخی کارەبادا بووە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە مانگی ئابدا.

ڕێژەی هەڵئاوسان لە مانگی تەموز گەیشتە 8 لە سەدا، لە کاتێکدا لە مانگی ئابدا بۆ 9 لە سەد بەرزبۆتەوە.

دەستەڵاتی ئامارەکان دەڵێن، بەرزبوونەوەی تێچوونی قازانج و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا هۆکاری سەرەکی زیادبوونی نرخەکانن.

بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لە یەک مانگدا 29 لەسەدی تۆمارکردووە.

بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان واتە نرخی بەرزتر بۆ بەکاربەران لە مانگی ئاب بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە.

نرخی خۆراک بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە، لەڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا هاتووە: “ڕێژەی هەڵئاوسان کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و خواردنەوەی بێ کحولی هەبووە، نرخی قاوە و گۆشت و شیر و پەنیر و هێلکە، بەشێوەیەکی سەرەکی زیادیان کردووە، هەروەها بەرهەمی نان و دانەوێڵەش بەهەمانشێوە نرخیان زۆر زیادی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن