ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر بە بەراود بە ساڵانی رابردوو کۆچبەران گەیشتوونەتە ئەوروپا 

ئاژانسی سنووری ئەوروپا فرانتێکس، لەماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا، 188,200 کۆچبەری تۆمارکردووە، کە گەیشتوونەتە یەکێتی ئەوروپا و، زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانیش لە مانگی کانوونی دووەمەوە بۆ ئاب بووە.

گەیشتنی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، لەماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا بە نزیکەیی 188,200 کەیسە، بەوەش لە 75٪ زیادی کردووە، بەبەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی 2021.

ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە هەوڵیان دەدا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەمە بچووکەکان، بە رێژەیەکی زۆر و بەرچاو ماوەتەوە و، نزیکەی 41,067 کۆچبەر تا ئێستا لە ساڵی 2022 تۆمارکراون، کە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لە سەرەتای شەڕی روسیا و ئۆکرانیاوە، 8.8 ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی چوونەتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئۆکرانییەکان گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.

ڕەنگە بە دڵت بن