ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، سەردانی شاری ستراتیژی ئیزیۆمی کرد، کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی خارکیڤی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەدەست روسەکان ئازادیان کردەوە.
زیلینسکی بەشداری لەمەراسیمی هەڵکردنی ئاڵای ئۆکرانیا کرد و، لیوای 25ی لەفەیسبووک ڕایگەیاند، زیلینسکی لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ سەربازەکانی ئەو شارەدا گرتووە و بڵاوکراوەتەوە، نووسراوە، ئاڵای شین و زەردمان هەر ئێستا بەسەر ئیزیۆمدا دەشەکێتەوە.
زیلینسکی سڵاوی لە سەربازەکان کرد بۆ هەوڵەکانیان و سەندنەوەی ناوچەکە لە روسیا.
بەشێکی زۆری شاری ئیزیۆم وێرانکراون، زیلینسکی لە لێدوانێکی کورتدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی: دیمەنەکە زۆر سەرسوڕهێنەرە، بەڵام بۆ من سەرسوڕهێنەر نییە، چونکە هەمان ئەو وێنانە دەبینین، کە لە بوچا بینیمان، کە یەکێکە لە ناوچە یەکەمەکان لە داگیرکاری بەدەستمان هێنایەوە، هەروەها بینا وێرانکراوەکان و کوژراوەکانیشمان تێدا بینین.
زیلینسکی وتی: “سەربازەکانمان لێرەن ئەمە شتێکی زۆر گرینگە، من دەبینم کە خەڵک چۆن ئەوان دەبینن، لە کاتێکی ئاوا هەستیاردا، ئەمەش بەو مانایە دێت کە بە هاوکاری سوپاکەمان ژیان دەگەڕێتەوە”.