سزای زیندانی بەسەر هاوڵاتییەکی کورددا دەسەپێندرێت

ڕەحمان قادری خەڵکی پیرانشار، کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ و سێ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو سزایە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی، بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی سزاکە، ڕەحمان قادری بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە، کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زیاترین سزای ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

ڕەحمان قادری خەڵکی گوندی پەسوێ، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٢، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لەئورمیە گوازراوەتەوە و، پاش ماوەیەک رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن