سویسرا و ئەمەریکا بەبڕی 3,5 ملیار دۆلار هاوکاری قەیرانی برسێتی حکومەتی تاڵیبان دەکەن

حکومەتی سویسرا و ئەمەریکا، بڕیاریاندا کە نزیکەی 3,5 ملیار دۆلار لە پارەی ڕاگیراوی بانکەکان بۆ حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان واڵا بکەن، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی برسێتی کە نزیکەی نیوەی زیاتری دانیشتوانی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە.

ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی گەنجینە و دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، کە لەکۆی 7 ملیار دۆلار پارەی ڕاگیراوی ئەفغانستان، بەهۆی دەستبەسەراگرتنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تیرۆرستی تاڵیبانی ئیسلامیەوە ڕاگیرابوو، 3,5 ملیار دۆلار بۆ کاری مرۆیی و ئەو قەیرانی برسێتیەی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، ئازاد دەکات، دوای دەستبەسەراگرتنی تەواوی ئەو بڕە پارەیە بۆ کاری مرۆیی بەکاردێت.

جێی ئاماژەیە لەمانگی هەشتی ساڵی 2021 بزوتنەوە تاڵیبانی توندڕەوی ئیسلامی، دەستی بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا گرت، حکومەتی ئەمەریکاش 7 ملیار دۆلاری پارەی ئەفغانساتنی ڕاگرت، لە مانگی دووی ئەمساڵ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانێکی دەرکرد، کە 3,5ملیار دۆلاری ئەمەریکی لە پارەی ڕاگیراوی ئەفغانستان، لەڕێی ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ پێداویستیە سەرەتاییەکان خەرج بکرێت، ئەویدیکە بڕی 3,5ملیار دۆلارە، لە وڵاتە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو سکاڵایانە، کە لەلایەن قوربانیانی تیرۆرەوە لە دادگا بەهەڵواسراوی ماونەتەوە خەرج بکرێت، کە لەلایەن ئەندامانی خێزانی ئەو خەڵکانەوە داواکراوە، کە لە ڕووداوە تیرۆرستیەکەی 11ئەیلوول گیانیان لەدەستدابوو.

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن