سندوقی دڵنیایی کۆمەڵایەتی داوای 400 هەزار کرۆن لە ئافرەتێک دەکەن

سندوقی دڵنیایی کۆمەڵایەتی (Försäkringskassan) داوای کردووە، کە ئافرەتێک لە پەنجاکانی تەمەنیدایە لە نۆرشۆپینگ، نزیکەی 400,000 کرۆن بگەڕێنێتەوە لەوپارەیەی، کە لە یارمەتی خانووبەرە بۆ ماوەی 10 ساڵ پێیدراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆوی سویدی، ژنەکە لە داواکاری یارمەتیدانی خانووبەرە، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کچەکانی بە تەواوی لەگەڵیدا دەژین، بەڵام ئەو زانیارییانەی لە سندوقی دڵنیاییەوە بەدەست گەیشتووە و، دووپاتیان کردەوە کە کچەکانی هەر لەکاتی جیابوونەوەی ئەو هاوسەرەکەی، کچەکانی لەگەڵ باوکیاندا ژیاون.

پاش پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، سندوقی دڵنیایی بڕیارێکی دەرکرد، کە ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بەو ژنە کراوە نادروستە و، ئێستا دەبێ بڕی 400 هەزار کرۆن بیداتەوە سندوقی کۆمەڵایەتی.

ڕەنگە بە دڵت بن