ئیسرائیل : پێگەی ملیشیاکان ئێران لە سوریا بۆردمان دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە پێگەی ڕاونگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵایکردەوە ،کە فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێگەی ملیشیا ئێرانییەکانی لە ناوچەی دیمەشقی پایتەختی سوریا و سەر شوێنەکانی کێڵگەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەبی و ناوچەی کیسوە لە دەشتەکانی دەوربەری بەچڕی بۆردومانکردووە ،هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 7 کەس کە 2 میلیشیای ئێرانی لەناودایە

بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی لەسوپای ڕژێمی سوریا بڵاویکردەوە کە لەهێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلدا 5 سەربازی سوریا کوژراون
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە مووشەک ئاراستەی باکوری ڕۆژهەڵاتی دەریای گالیلە ئەنجامدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و چەند خاڵێکی باشوری شاری دیمەشقی کردۆتەئامانج

ئەمەو سایتی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە ئەم هێرشەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ئێرانی تۆمەتبار کرد بە گۆڕینی شوێنی سەربازی لە سوریا بۆ دروستکردنی کارگەی موشەکی
هەروەها گانتز ڕایگەیاند ، کە دەزگا سەربازییەکانی سوریا بەکار دەهێنرێن بۆ دروستکردنی موشەکی وردبین بۆ حزبوڵای لوبنان وملیشیاکانی تری ئێران لە ناوچەکەدا

جێی باسە ئیسرائیل چەندین جارە پێگەو بنکەکانی ملیشیاکانی سەر بەئێران لە سوریا بۆردوماندەکات ،کە وەک هەرەشەو مەترسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی دەستنیشانی دەکات

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن