لێکۆلینەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە تاوانەکانی داعش بەردەوام دەبێ


رەحیم رەشیدی

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی ساڵى 2017 تیمێکی بۆ لێکۆلینەوە لە تاوانەکانی داعش ساز کرد. ئەمرۆش ئەنجوومەنی ئاسایش یەک ساڵی دیکەی بۆ درێژەدان بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش درێژ کردەوە.
کریستیان ریچەر، سەرۆکی گروپکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ درێژکردنەوەی ماوەی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانەکانی داعش وتی: ”ئەوە هەنگاوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی، دەرخەری ئەوەیە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە سەرخستنی ئەرکی تیمەکەوە پابەندە. تیمەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش درێژە بە کارەکانی دەدا، تاکوو دادپەروەری بۆ قوربانییان و رزگاربووانی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی داعش بێتەئاراوە. دەشێ کردەوە دژە مرۆییەکانی داعش وەکوو تاوانی جەنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید چاوی لێبکرێ…”.
لە ماوەی رابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی وردو مەیدانی هاوکاری تیمەکەی کردوە تاکوو تاوانەکانی داعش دژی کوردو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق وەکوو جنۆساید لە ئاستی نێودەوڵەتی دا چاوی لێبکرێت

ڕەنگە بە دڵت بن