وێڕای ناکۆکییەکان ئەمەریکا باڵیۆزی دەنێرێتە روسیا

ئەم هەفتەیە کۆشکی سپی وای داناوە باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە ڕوسیا ڕابگەیەنێت، سەرەڕای ئەو شەڕەی لە ئۆکرانیا بەردەوامە، کە بووە هۆی تێکچوونیپەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ.

ئەم هەنگاوە لەلایەن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڤیکتۆریا نولاند، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دوزهادی سەربەخۆی ڕووسیا ڕاگەیەنرا.

نولاند گوتی، کە باڵیۆزی نوێ لە مۆسکۆ بۆ یەکەمجار ئافرەت دەبێت، بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات، سی ئێن ئێن پێشتر ڕایگەیاندبوو، بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان، سەرۆک جۆ بایدن، پلانی هەیە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەرمینیا، لین تراسی هەڵبژێرێت، کە دواین پۆستی لە ساڵی 2019 گرتووە.

بەڕێوبەرایەتی بایدن هیوای وایە کۆنگرێس بەخێرایی دەستنیشانکردنی تراسی وەک باڵیۆز لە ڕوسیا پەسەند بکات، ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بکات بە ئەرکە قورسەکەی.

جێی باسە، لە ئێستادا باڵیۆزی ئەمەریکا لە مۆسکۆ نییە و، ماوەیەکە دوای ڕۆیشتنی جۆن سولیڤانی باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە مۆسکۆ، ئەو پۆستە چۆڵ بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن