رەشەبایەکی مەترسیدار روو لە ژاپۆن دەکات و زۆرینەی باڵەخانەکان و خانووەکان خاپوور دەکات و، دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش دانیشتوانی چەند ناوچەیەکیان لە مەترسیەکانی ئاگادار کردۆتەوە، کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن.
ڕەشەبایەكی زۆر مەترسیدار لە ئێستادا ڕووی لە دوورگەی كیوچۆی باشووری ژاپۆن كردووە، كە ناونراوە بە (نانمادۆڵ) و، خێراییەكەی دەگاتە 270 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، ئەوەش بەرزترین ئاستی ڕەشەبایە كە تا ئێستا تۆماركرابێت.
لەئێستادا دەستەڵاتدارانی ژاپۆن، ئاگاداری ئەوپەڕی مەترسی بە دانیشتوانی وڵاتەكەی داوە، كە سبەینێ ئەو ڕەشەبایە دەگاتە سنوورەكانی كاگۆشیمای باشووری كیوچۆ و، ڕۆژی دواتر دەگاتە ناو قووڵایی خاكی ژاپۆن.
ئاژانسی كەشوهەوای ژاپۆنی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕەشەباكە ئەوەندە بەهێز دەبێت، زۆرینەی باڵەخانە و خانووەكان دەڕوخێن و، پێویستە هەر ئێستا خانووەكان چۆڵ بكرێن.
بەگوتەی ئاژانسەكان، لە ئێستادا 330 هەزار كەس ماڵەكانیان چۆڵكردووە و، ژمارەكەش چركە بە چركە زیاتر دەبێت.