بە ڤیدیۆ: کۆچبەرێک تەرمی کوڕە مردووەکەی لە بەلەمێکەوە فڕێدەداتە نێو دەریاوە

چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی باوکێکی سورییان بڵاوکردۆتەوە، کە یەکێ لە منداڵەکانی فڕێدەداتە نێو دەریاوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە قاچاخ ویستوویانە بەرەو ئیتالیا بڕۆن و لە برسا منداڵەکەی گیانی لە دەستداوە.

ڤیدیۆی بڵاوکردنەوەکە وا پیشاندەدا، کە باوکە سورییەکە، کوڕەکەی بە جل و بەرگی خۆی کفن دەکات لەنێوان شۆک و ترسی ئەوانەی، لەسەر بەلەمە نایاساییەکەدان و کۆچبەرن، تێیدا نزیکەی 32 کۆچبەر لەکاتی گەشتێکی بەلەمدا کە لە شاری ئانتالیای تورکیاوە بەرەو بەندەری پۆزەللۆی سیسیلی ئیتالیا بەڕێکەوتوون، روویداوە.

ئەوانەی کە لەسەر بەلەمەکە بوون، هەوڵیاندا هەر ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ مانەوە، ئاوی دەریای خوێ لەگەڵ پەتاتەدا تێکەڵیان کردووە و خواردوویانە، ئەوەش بەهۆی نەمانی خۆراک پێیان.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شەش کەس لەوانە 3 منداڵ ناتوانن بەرگەی خواردنەوەی ئاوی خوێیاوی دەریا بگرن و، تووشی سکچوونێکی سەخت بوون، بەوەش وشکبوونەوەی جەستەیان تووش هاتووە و گیانیان لەدەستداوە، لەوکاتەدا کە ئەو سەرنشینانەی ماونەتەوە بەهیوای ئەوەی بەشێوەیەکی باش لەکاتی گەیشتنیان بە ئیتالیا جەستەی مردووەکانیان بەخاک بسپێرن.

لینکی ڤیدیۆکە:

ڕەنگە بە دڵت بن