بایدن: وەڵامی ئەمەریکا هێندەی کردەوەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا گەورە دەبێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێ، ڕوسیا ئەگەر چەکی ناوەکی لە ئۆکرانیا بەکار بهێنێت، وەڵامیان هێندەی مۆسکۆ گەورە دەبێت.

لێدوانەکانی بایدن لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی بی ئێسدا هات، کە لەسەر دۆڕانە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای ڕوسیا دێت لەجەنگی ئۆکرانیا، پێشتر تۆڕی ئەمەریکا بڵاویکردبووەوە بایدن، ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیای ئاگادار کردووەتەوە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کۆکوژی.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا هات سەبارەت بە ئەگەری پەنابردنە چەکی کیمیایی، یا چەکی ناوەکی. بایدن وتی: “ڕووی شەڕ بەشێوەیەک دەگۆڕێت کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە هەرگیز نەبینراوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن