ئەمڕۆ غەنوشی و جێگرەکەی لەسەر ناردنی سەدان توندڕەو بۆ نێو رێکخراوە تیرۆریستیەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕشید غەنوشی سەرۆکی حیزبی نەهەزەی ئیسلامی و عەلی ئەلعەریزی جێگرەکەی، لەبەردەم پۆلیسی تونس کە تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرن وەستاون بۆ لێکۆڵینەوەیان، کە تۆمەتبارن بە ناردنی هەزاران توندڕەوی تونسی بۆ ناو گرووپە تیرۆریستییەکان.

پۆلیسی دژەتیرۆر، غەنوشی و جێگرەکەیی بانگکرد، کە لە سەردەمی دەستەڵاتی نەهەزەدا، لەنێوان ساڵەکانی 2011 تا 2013، بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ بوو، دوای ئەوەی ناوی بزووتنەوە و ناوی سەرکردەکانی بڵاوبووەوە، لە لێپرسینەوەی ئەو تیرۆریستیانەی، کە دوای گەڕانەوەیان بۆ تونس لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە، دانیان بەوەدا ناوە، کە حزبی نەهەزەی ئیسلامی ئاسانکاریی بۆ کردوون تا بچنە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا و عێراق.

لە هەوڵێکدا بۆ لێکۆڵینەوە، یاریدەدەری غەنوشی، ماهر مەزیوب، لایەنگرانی نەهەزەی بانگهێشت کرد بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی بەردەم پۆلیسی دژەتیرۆر، ئەوەش بۆ ئیدانەکردنی لێکۆڵینەوە لە غەنوشی و جێگرەکەی.

جێگای سەرنجە، کە دەستەڵاتی دادوەری تونس، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیان لە دۆسیەی ناردنی گەنجان بۆ چوونە پاڵ گرووپە تیرۆریستییەکان دەستپێکردووە، کە 126 کەس لەنێوان ساڵانی 2011 و 2013ی تێدابووە.

تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان، چەند سەرکردەیەکی سیاسی و ئەمنی نزیک لە نەهەزەیان دەستگیرکردووە، لەوانە حەبیب لووز بازرگان و، محەمەد فریخا پەرلەمانتاری پێشووی نەهەزە، ئەوەش بەتۆمەتی تێوەگلانی کۆمپانیای سیفاکسی هێڵی ئاسمانی لەگەشتی گەنجانی تونس بۆ تورکیا، پێش ئەوەی بگەنە عێراق و سوریا، تا بچنە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن