جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، لەبارەی ئەگەری هێرشی داگیرکاری چین بۆ سەر تایوان، رایگەیاند، کە ئەوان بەرگری لە تایوان دەکەن.
جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا بە (سی بی ئێس)ی ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکەن، ئەگەر لەلایەن چینەوە هێرشی داگیرکاریان بکرێتە سەر، هەرچەندە وتەبێژی کۆشکی سپی، شەوی یەکشەممە وتی، سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر تایوان نەگۆڕاوە.
بایدن لە کاتی چاوپێکەوتنەکەیدا جەختی لەوەکردەوە، کە بەواتای هاندانی ئەو دوورگەیە بۆ سەربەخۆیی نییە، ئەو بڕیارە پەیوەستە بە گەلی تایوان خۆیانەوە.
پێشتر لە مانگی پێنج و لە پرسیارێکی لەوشێوەیە، سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەی پشتڕاستکردبووەوە، کە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی دەستێوەردان لە ستراتیژی واشتندا نییە.
جێی ئاماژەیە، لەوکاتەوە کە تایوان بێگەڕانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە، ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بەردەوامە و، چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیاخوازی سەیری دەکات و، ڕایگەیاندووە، بە زەبری هێزیش بێت، دەبێت دەستبەسەر ئەو دوورگەیەدا بگرێت.
تایوان دوورگەیەکی سەربەخۆیە و 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە، ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و، شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە.
سۆران حەسەن