سوید: ئەمڕۆ کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دیاری دەکرێت

ئەندریا نۆرلین، سەرۆکی پەرلەمانی سوید، ئەمڕۆ دەست بە ڕێککاری پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بە تەنیا قسە لەگەڵ هەموو سەرکردەی حزبەکان دەکات، جگە لە سەرۆکی سۆسیال دیموکرات ماگدالینا ئەندەرشۆن، ئەوەش بۆ دانانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

دانیشتنەکان کاتژمێر 10:30 خولەکی پێش نیوەڕۆ لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ سەرۆکی حەوت حزبەوە دەستپێدەکات و، چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، سەرۆکی پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسەی، کە کاندیدی پێکهێنانی حکومەتە و پێشبینی دەکرێت، کە سەرۆکی پارتی پارێزگار ئولف کریسەرسۆن بێت.

ڕەنگە بە دڵت بن