لە ماوەی 10 رۆژدا 4 فڕۆکەی جەنگی روسیا خراونەتەخوارەوە

روسیا هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا، 55 فڕۆکەی جەنگی تێکشکێندراوە و لە ماوەی 10 رۆژی رابردووشدا 4 فڕۆکەی خواونەتەخوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای بەریتانیا دەڵێ، ڕووسیا لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 4 فڕۆکەی شەڕکەری لە ئۆکرانیا لە دەست داوە و، بەوهۆیەوە کۆی گشتی فڕۆکە جەنگییە تێکشکێندراوەکانی هەر لەکاتی دەستپێکردنی داگیرکارییەوەم گەیشتۆتە 55 فڕۆکە.

وەزارەتی بەرگری لە تویتەر ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ڕوسیا، بەهۆی پێشڕەوییەکانی ئۆکرانیاوە رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە و، زۆرجاریش هۆشیاری فڕۆکەوانە ڕوسیەکان لە شوێنەکان لاوازە.

ڕەنگە بە دڵت بن