تونیس.. پۆلیسی دژەتیرۆر سەرۆکوەزیرانی پێشووی دەستگیر کرد 

پارێزەران ڕایانگەیاند، پۆلیسی دژەتیرۆری تونس، بڕیاریداوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرۆکوەزیرانی پێشوو و عەلی ئەلعەریز سەرۆکی نەهەزە دەستگیر بکرێت، دوای ئەوەی بە تۆمەتی ناردنی توندڕەوە ئیسلامییەکان بۆ نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا.

لەمانگی ئابدا، دەستەڵاتداران ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئەمنی پێشوو و، دوو ئەندامی نەهەزەی ئیسلامیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە توندڕەوەکانی تونسەوە دەستگیر کردن. کە بۆ جەنگ دەچوونە سوریا، لەوانە محەمەد فریخا سەرکردەی پێشووی نەهەزە و، خاوەنی هێڵێکی ئاسمانی تایبەت.

سەرچاوە ئەمنی و فەرمییەکان، لەم چەند ساڵەی دواییدا، مەزەندەیان کردووە کە نزیکەی 6000 تونسی لە دەیەی ڕابردوودا ڕوویان لە سوریا و عێراق کردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی بچنە پاڵ گرووپە تیرۆریستییەکان، لەوانەش دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.

پارتەکانی تونس نەهەزەیان تۆمەتبارکردووە بە ناردنی ئەو تونسییانە لە ماوەی پاش شۆڕشەکەیاندا و، هانی گەنجان دەدەن کە لە سوریا بجەنگن.

ڕەنگە بە دڵت بن